لە چەمچەماڵ چوار ژن بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

09-03-2023
شەنگە ئەحمەد
نیشانەکردن چەمچەماڵ دزیکردن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیمەکانی نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ چوار ژنیان بەتۆمەتی دزی دەستگیركرد کە لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ زێڕ و پارەیان دزیوە، دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
 
عەمید محەممەد عەبدی عومەر، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-3-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو چوار ژنە لە نێو بازاڕی چەمچەماڵ بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون. "ئافرەتەکان قەرەجن و دانیشتووی هەولێرن، بەمەبەستی دزیکردن هاتوونەتە چەمچەماڵ و پێشینەیان هەیە، بەڵام ئەمجارە توانیمان دەستگیریان بکەین".
 
دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە، بە گوتەی پۆلیسی چەمچەماڵ لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەکی دانیشتووی سلێمانی بووە، کە گوتوویەتی لەنێو بازاڕی چەمچەماڵدا، بڕێك زێڕ ‌و پاره ‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ لێ دزراوە.
 
عەمید محەممەد هەروەها گوتی "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران، توانرا له ‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن ‌و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر زێڕ ‌و پاره‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ دزراوه‌كان". له‌ناو جانتای یەکێکیاندا.
 
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ  گوتیشی تۆمه‌تبارەکان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامە.

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.