دەرچووانی بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن

08-04-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت. 
 
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتووانی پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له‌ هه‌رێمی کوردستان کارا دەکرێت و دەرچووانی بەشە ته‌ندروستی و پزیشکییەکان دەتوانن لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە ناوەکانیان پێشکەش بکەن و دابمەزرێن. 
 
بەختیار حاجی بە رووداوی گوت، لیستی ناوه‌كانیان لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست گەیشتووە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان کردووە کە ژمارەیان 2529 کەسە و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانن و پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له‌ هه‌رێم و لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دادەمه‌زرێن.
 
پێشتر، رۆژی 25-5-2023، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لیستی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان کە نزیکەی دوو هەزار و 500 کەس دەبن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ناردووە. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''