لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵۆیەک پەلاماری قوتابییەکی کچ دەدات و برینداری دەکات

07-03-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سەر بە شاری دێولانی پارێزگای سنە، هەڵۆیەک پەلاماری قوتابییەکی کچ دەدات و برینداری دەکات.
 
لە رۆژانی رابردوودا لە گوندی ماچکەی ژووروو، سەر بە شاری دێولان، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بەرەو ماڵ، هەڵۆیەک پەلاماری دوو قوتابیی کچی پۆلی 7 دەدات و یەکێک لە کچەکان بریندار دەکات.
 
هاونیشتمانییەک، کە کچەکانی رزگار کردووە، بە میدیاکانی راگەیاندووە، لە پەلاماری یەکەمدا یەکێک لە کچەکان بریندار بوو، بەڵام هەڵۆکە وازی لێ نەهێنابوو و ویستبووی دووبارە پەلاماری بدات، بە چەنگەکانی بیگرێت و لەگەڵ خۆی بیبات، بەڵام رێگەی نەداوە و کاتێک ویستوویەتی دووبارە پەلاماری بدات، بە پاڵتۆکەی گرتوویەتی.
 
بە گوتەی باوکی قوتابییەکە، کچەکەی دەستی بریندار بووە و هەڵۆکەش رادەستی فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی دێولان کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە