رووداو - هەولێر
فێستیڤاڵی هەنگوین لە شاری هەولێر سازکرا و هەنگەوانان بەرهەمەکانیان نمایشکرد ، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار هەزار و پێنج سەد هەنگەوان هەن. بە گوێرەی ئاماری ساڵی 2016 لە هەرێمی کوردستاندا 850 هەزار تۆن هەنگوین بەرهەم هاتووە.
عارف شێروانی ، سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان بە توڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ژمارەیەکی زۆر لە هەنگەوانان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردساتان و عێراق لەو ڤێستیڤاڵەدا بەشدارن و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە بازرگانی هەنگوین ئامادە دەبن".
شێروانی ئاماژە بەوەشدا کە ڤێستیڤاڵەکە لە دوو بەش پێکدێت ، بەشێکیان تایبەت دەبێت بە نمایشکردن و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکان و بەشی دووەمیش تایبەت دەبێت بە بەخشینی رێنمایی و خستنەڕووی ئەو لێکۆڵینەوە و توێژینەوانەی کە تایبەتن بە کاری هەنگەوانی و هەنگ، وەکو (نەخۆشی هەنگ، چۆنییەتی ناساندی هەنگوین بە خەڵک ، چۆنییەتی بە بڕاندکردنی هەنگوینی میت).
شێروانی لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان راگەیاند "لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 بۆ 450 هەزار پۆر هەنگ ، نزیکەی چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 500 هەنگەوان هەن ، کە توانیویانە لە ساڵی 2016 نزیکەی 850 تۆن هەنگوین بەرهەمبهێنن".
داڕشتنەوە: راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ