وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا: ساڵی رابردوو لە وان 2459 تۆن هەنگوین بەرهەمهاتووە

06-12-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
هەنگەوانێک لە وان لەکاتی دەرهێنانی هەنگوینی نێو دارێک
هەنگەوانێک لە وان لەکاتی دەرهێنانی هەنگوینی نێو دارێک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەبدولوەهاب سەمۆ هاونیشتمانییەکی گوندی چیلگەی پارێزگای وانە لە باکووری کوردستان، لە چیاکاندا دار بە دار بەدوای هەنگویندا دەگەڕێت. هەنگوین بەلایەوە وەکو گەنجینە وایە، زیاتر لە 30 ساڵە هەنگەوانە و بە بەرگێکی نیمچە داپۆشراوەوە هەوڵی دەرهێنانی هەنگوینی نێو دارەکان دەدات، بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە دارەکان بگەیێنێت، هەنگوینەکە دەردەهێنێت.
 
عەبدولوەهاب سەمۆ، هەنگەوان دەڵێت، "دوای هەوڵێکی زۆر بەمە [بە هەنگوین] گەیشتین. بەبێ ئەوەی زیان بە دارەکە و هەنگەکان بگەیێنین، گەیشتینە لانەی هەنگەکان و کەمێکی دیکە شانەکان دەردەهێنین."
 
دوای دەرهێنانی پێنج کیلۆ هەنگوینی سرووشتی، سەمۆ و هاوڕێکانی لقی دارەکە دادەنێنەوە، بۆئەوەی زیانی پێنەگات و ساڵێکی دیکەش هەنگەکان شانەی لێ دابنێنەوە؛ بە بسمار لقی دارەکە تووند دەکاتەوە. سەمۆ دەڵێت، ئەمە کاری هەموو ساڵێکی ئەوە.
 
ئەو هەنگەوانەی گوندەکەی وان دەڵێت، "ماوەی 120 کیلۆمەتر رێگەمان بڕی. کاتێک هاتین بینیمان لەنێو دار گوێزێک هەنگوین هەیە. ئەمڕۆ نزیکەی پێنج کیلۆ هەنگوینمان دەرهێنا. کارەکەمان بە هەستیاری کرد، بۆیە سێ کاژێر خەریک بووین." ئەو کارە لە بەرزیی نزیکەی 10 مەتر کرا، کە هەموو کەسێک ئەو ریسکە ناکات.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان 177 هەزار و 460 پوورەی هەنگ هەن و ساڵی 2022، دوو هەزار و 459 تۆن هەنگوین بەرهەمهاتووە.
 
وان لە بەرهەمهێنانی هەنگویندا پلەی 11یە لە کۆی 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".