کوردستان
دیمەنی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لەدوای بۆردوومانێکی تورکیا بۆسەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سوپای تورکیا چەندین ئامانجی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و دەڵێت، خەڵکی سڤیل، دۆست و شوێنەوارەکان دەپارێزن.
رۆژی هەینی 06-10-2023 کاژێر 11:00ی شەو، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، کاژێر 22:00 هێزی ئاسمانیی تورکیا 15 شوێنی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج کۆگەی چەک و بنکەی شەڕڤانان بوون و دەشڵێت، لە بۆردوومانەکانیاندا خەڵکی سڤیل، دۆستەکانیان و شوێنەوارەکان دەپارێزن.
هەر رۆژی هەینی کاژێر 22:43 خوولەک، فەرهاد شامی، بەرپرسی میدیای هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا زۆر بە چڕی ژمارەیەک شار بۆردوومان دەکەن.

فەرهاد شامی ئاماژە بەوە دەکات، "کۆبانێ، ئەو شارەی داعشی بەزاند، لەگەڵ عامودێ و دێرک" لەلایەن هێزی ئاسمانیی تورکیاوە بە چڕی بۆردوومان دەکرێن.
سیامەند عەلی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی یەپەگەش رۆژی هەینی کاژێر 23:00 رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نەخۆشخانەی کۆرۆنا و دارستانەکانی کۆبانێیان بۆردوومان کرد.
ئەو گەڕە نوێیەی بۆردوومان لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوارشەممەوە سوپای تورکیا دەستی بە بۆردوومانکردنی چڕی رۆژئاوای کوردستان کردووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ