رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رۆژی هەینی رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان، 15 کەس "شەهید بوون" کە شەشیان ئەندامی ئاسایش، یەکێکیان شەڕڤانی هەسەدە و هەشتی دیکەش خەڵکی سڤیل بوون.
هەسەدە دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە تورکیا بە 30 درۆن هێرشی کردووەتە سەر گوندەواری باشووری عەفرین، ناوچەی شەهبا، منبج، کۆبانێ، عەین عیسا، تل تەمر، زرکان، حەسەکە، قامشلۆ، عامودێ، تربەسپیێ، جەل ئاغا و دێرک، کە جگە لە کوژرانی خەڵکی سڤیل و سەربازی، "برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە."
لە راگەیێندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، "هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئەرک و کاری خۆی هەڵدەستێت بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاکەکەی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، ئەم هێرشانەش جگە لە زیادکردنی پێداگریمان بۆ پاراستنی ناوچەکانمان و خەڵکەکەمان، هیچ ئەنجامیان نابێت."
هەسەدە هەروەها دەڵێت، "بە هەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەکانمان دەدەینەوە."
تورکیا دوای هێرشێک بۆ سەر ئاسایشی گشتی لە ئەنقەرە، هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر شەڕڤانان و ژێرخانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان و گەریلا لە هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە.
هێرشەکە رۆژی 1ی تشرینی یەکەم بوو، کاتێک دوو کەس لەبەردەم ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە ئەنقەرە لە ئۆتۆمبێلێک دابەزین؛ یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوی دیکەش لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. لە هێرشەکەدا دوو پۆلیسی تورکیا بریندار بوون.
تورکیا باس لەوە دەکات کە دوو هێرشکارەکە لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە چووبوونە تورکیا، بەڵام بەرپرسانی هەسەدە ئەوە رەتدەکەنەوە.
ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بە شێوەیەکی سەرەکی کێڵگە و بیرە نەوتییەکان؛ هەروەها دامەزراوەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و بارەگا چەکدارییەکانیان دەکەنە ئامانج.
هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا؛ یەپەگەی باڵی چەکداریی پەیەدە پێکهێنەرێکی سەرەکیی هەسەدەیە.
لەدوای بەزاندنی داعش لە ساڵی 2019 لە رۆژئاوای کوردستان و بەری رۆژهەڵاتی رووباری فورات، بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ هەسەدە بوونە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن.
ئەو ئاڵۆزییانە بە زەقی دەرکەوتن، کاتێک رۆژی پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا درۆنێکی تورکیایان خستەخوارەوە، دوای ئەوەی بە هەڕەشە بۆسەر هێزە ئەمریکییەکان دانرا.
فەخرەدین ئاڵتون، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رۆژی هەینی پشتیوانیی وڵاتە بیانییەکانی بۆ هەسەدە بە "گەمژەیی گەورە" ناوبرد و گوتی، "سیاسەتی هەڵەی پشتیوانیکردنتان بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بگۆڕن."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ