رووداو - دهۆک
ئامادەکاریی بۆ فێستیڤاڵی دهۆک لە قۆناخی کۆتایی دایە و بڕیارە رۆژی 20ـی ئەم مانگە دەستپێبکات و بۆماوەی 7 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمساڵ بڕیارە 150 فیلمی کوردی، بیانی، کورت و درێژ لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشبکرێن و خەڵکێکی زۆریش لە ناوخۆی کوردستان و جیهان بەشداریی فێستیڤاڵەکە دەبن.
فێستڤاڵەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداوە و رۆژی 20-10-2018، دەستپێدەکات و رۆژی 27-10-2018 کۆتایی دێت.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ