لە سایلۆی گەرمیان 58 کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن

06-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەڵێت، لە سایلۆی گەرمیان 58 کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن. 
 
لە فۆرمی وەرگرتنی پێشکێشکاران بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە سایلۆی گەرمیان، 12 مەرج نووسراوە، کە یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەیە "نابێت پێشکێشکار هیچ مووچەیەکی لە دامودەزگەکانی حکومەتدا هەبێت.'' 
 
هەر کەس خوازیارە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە:
 
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو ئەم ساڵ 319 هەزار دۆنم زەویی ئیدارەکە بە گەنم داچێندراوە و 200 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمیان دەبێت. 
 
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرهەمی جووتیارانی گەرمیان پار 143 هەزار تۆن بووە.
 
شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان رۆژی 13-05-2024 بە رووداوی گوت "هەموو ساڵێک بۆ کردنەوەی دەرگەی سایلۆکان و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کاتی خۆیدا، تووشی گرفت دەبین."
 
باسی لەوەش کردبوو، هۆکاری سەرەکیی دواخرانی کردنەوەی سایلۆکان، کەمبوونی ژمارەی فەرمانبەرانە، ئەوکاتەش گوتی "58 کەس لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکاری دامەزراندنیان نەگیراوەتەبەر." 
 
بەرپرسانی کشتوکاڵی گەرمیان، ساڵانە 15ـی ئایار داوای کردنەوەی سایلۆکان دەکەن، چونکە وەرزی دروێنە لە گەرمیان لە 10ـی ئایارەوە دەستپێدەکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوێکی هاتووچۆ لە کرماشان. وێنە: ئەرشیڤ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە کرماشان 11 کەس بریندار بوون

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە نزیک شاری شابادی پارێزگای کرماشان 11 کەس بریندار بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە