بەشی زۆری هاونیشتمانییە دەستگیرکراوەکان لە تونس ئازاد کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو 16 هاونیشتمانییەی کە نزیکەی دوو مانگ بوو لە تونس دەستگیرکرابوون 14یان ئازادکران. ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوو کەسەکەی دیکە لە نزیکترین کاتدا ئازاد دەکرێن.
 
موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 05-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "14 لەو 16 کوردەی کە نزیکەی 2 مانگ بوو لە تونس دەستگیرکرابوون، دوێنێ ئازادکران."
 
لەبارەی دوو کەسەکەی دیکە، ئەندامەکەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەو 2 کەسە تەمەنیان خوار 18 ساڵە و هەندێک رێکاری رۆتینی ماون و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ئازادبکرێن.
 
بە گوتەی موسەننا ئەمین، کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانە ئاگادارکراونەتەوە کە تیکتی فڕۆکەیان بۆ دابین بکەن تاوەکو بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. 
 
24ـی ئابی 2024، عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری یاسایی و پەیوەندییە فرە لایەنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس لەگەڵ لایەنی حکومی ئەو وڵاتە لەسەر هێڵە و پارێزەر بۆ سەرجەم گیراوەکان دابینکراوە". 
 
عومەر بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو 16 کەسەی دەستگیرکراون، سێیان تەمەنیان خوار 18 ساڵە و قاچاخچییەکی تونسی هەڵیخەڵەتاندوون و پێی گوتوون دەتانبەمە ئەورووپا، بەڵام لە توونس جێیهێشتوون."
 
دەستگیرکراوەکان خەڵکی سنووری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن.
 
14ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ تونس لابردنی ڤیزەی لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی راگەیاند. موسەننا ئەمین بە رووداوی گوت، "قاچاخچییەکان ئەوەیان وەک هەلێک قۆستووەتەوە و بە ناوی گەیاندن بە ئەورووپا، خەڵک دەخەڵەتێنن و بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن."
 
تونس یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆچبەران خاکەکەی بەکاردێنن بۆ ئەوەی لێوەی بە دەریای نێوەڕاستدا بپەڕنەوە و خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەورووپا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

وەزیری خوێندنی باڵا: پێشنیازمان کردووە دەرماڵەی خوێندکاران زیاد بکرێت

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ بڕیارێک نییە سێ یەکەمە دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لەسەر داهاتی نێوخۆ دابمەزرێن. ئاماژە بەوەش دەکات، هیچ خوێندکارێک دەرماڵەی نافەوتێت و دوای دەرچوونیشی دەتوانێت ئەو دەرماڵەیەی وەری نەگرتووە، وەری بگرێت