پارێزگاری کەرکووک بۆ یانەی دهۆک: ئەم سەرکەوتنە مێژووییەتان پیرۆز بێت

15-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن یانەی دهۆکەوە، پارێزگاری کەرکووک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەکە کرد و سەرکەوتنەکەیان بە "مێژوویی" ناودەبات.
 
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ئەمشەو 15ی نیسان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت، "پیرۆزباییەكی گەرمتان دەكەم بەبۆنەی بوون به پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو."
 
پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەم سەرکەوتنە مێژووییە لە یانەی دهۆك و وەرزشوانان پیرۆزبێت و ببێتە سەرەتای بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر، ئومێدی سەركەوتن بۆ سەرجەم یانە وەرزشییەكان دەخوازم و جارێكی دیكەش پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بەرەوپێشبردنی رەوتی وەرزش لە شارە خۆشەویستەكەمان، كەركووك، دووپات دەكەینەوە."
 
ئەمڕۆ یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆی بۆ یاریی کۆتایی جامی کەنداو میوانداریی یانەی قادسییەی کوێتیی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بە گۆڵێک، لە یانە کوێتییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.
 
لەنێو یاریگەی دهۆک دەیان هەزار هاندەر ئامادەبوون و پشتیوانییان لە یانەکە کرد. پێش یارییەکەش بەرپرسانی حکومی و حیزبیی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ یانەکە دەربڕی؛ تەنانەت محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پاڵپشتیی مادی و مەعنەویی بۆ یانەی دهۆک دەربڕی.
 
دوای سەرکەوتنی یانەی دهۆکیش سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی جۆراوجۆریان ئاراستەی یانەکە کرد و زۆربەیان بە "سەرکەوتنێکی مێژوویی" ناویان برد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.