رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا پاسەکانی شارەوانیی جۆلەمێرگ بە خۆڕایی خزمەتگوزاری پێشکێش بە هاونیشتمانیان دەکەن.
هەریەک لە ڤیان تەکچە و محەممەد سدیق ئاکش، هاوسەرۆکانی شارەوانیی جۆلەمێرگ کە تازە هەڵبژێردراون بڕیاریاندا لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا پاسە گشتییەکانی سەر بە شارەوانی لە پارێزگاکەیاندا بە خۆڕایی خزمەتگوزاری پێشکێش بکەن.
هاوسەرۆکانی شارەوانیی جۆلەمێرگ مژدەیان بە هاونیشتمانیان دا و رایانگەیاند، رۆژانی 10، 11 و 12ی نیسان لە تەواوی سنووری پارێزگاکەیاندا ئامرازی گواستنەوەی گشتی کە پاسەکانی سەر بە شارەوانین، بە خۆڕایی خزمەتگوزاری پێشکێش دەکەن و هیچ بڕە پارەیەک لە خەڵک وەرناگرن.
شارەوانیی جۆلەمێرگ هەروەها رایگەیاند، "هەر بەم بۆنەیەوە لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە جیهانی ئیسلام دەکەین".
لە هەڵبژاردنەکەی رۆژی 31-3-2024 ڤیان تەکچە و محەممەد سدیق ئاکش، بەربژێرانی دەم پارتی 48.92٪ی دەنگی جۆلەمێرگیان بەدەستهێنا و شارەوانییەکەیان بردەوە؛ عیسمەر ئۆلمەز، بەربژێری ئاکپارتیش 46.58٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ