وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ئەو شەش زیندانییەی هەڵاتن پێنجیان دەستگیر کراونەتەوە

06-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر شەش نەوجەوان لە زیندانی چاکسازیی ژنان و منداڵان هەوڵی هەڵاتن دەدەن؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، پێنجیان دەستگیر کراونەتەوە، تەنیا یەکێکیان دەستگیر نەکراوەتەوە، ئەویش خەڵکی سووریایە.
 
رۆژی دووشەممە 6ی ئاداری 2023 ئاریان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوانەی هەڵاتوون پێنجیان دەستگیر کراونەتەوە، کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە بووە."
 
سەبارەت بە چارەنووسی هەڵاتووەکەی دیکە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی، "ئەو کەسەی دەستگیر نەکراوەتەوە خەڵکی سووریایە."
 
بە گوتەی ئاریان ئەحمەد، ئەو شەش کەسە "هیچیان سزادراو نین و هەموویان راگیراوی وەزارەتی ناوخۆن، لە چاکسازییەکەدا میوان بوون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا

ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان: لە رێگەی ئۆنلاینەوە بازرگانی بە منداڵانەوە دەکرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان دەڵێت، منداڵان لە رێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە، نەک تەنیا تووندوتیژی، بەڵکو بازرگانیشیان پێوە دەکرێت. گوتیشی، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا 27 توێژینەوە بۆ پاراستنی منداڵان دەخرێنەڕوو