لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی دهۆک کێشە لە گەڕاندنەوەی قیست دروستبووە

06-07-2023
هونەر رەشید
کێشە لە دانەوەی قیستی یەکەی نیشتەجێبوون لە دهۆک
کێشە لە دانەوەی قیستی یەکەی نیشتەجێبوون لە دهۆک
نیشانەکردن دهۆک یەکەی نیشتەجێبوون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی دهۆک کێشەی گەڕاندنەوەی قیستەکان لەلایەن کڕیارانەوە بۆ خاوەن کۆمپانیاکان دروستبووە و دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت؛ لە ساڵی 2012ـەوە بڕیاردراوە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری یەکەی نیشتەجێبوون، قستەکانیان لە رێگەی بانکەکانەوە وەربگرنەوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایانە ئاگاداری ئەو بڕیارە نین و جێبەجێیان نەکردووە.  
 
مونیر عەلی، خاوەن یەکەیەکی نیشتەجێبوونە لە دهۆک، ئەوەندە زێڕ و پارەی هەیانبووە لە ساڵی 2016 کە بای 60 هەزار دۆلار بووە بە یەکەکەی نیشتەجێبوونیان داوە، کۆمپانیا ئەوکاتە پێی گوتوون، ئەگەر هەموو پارەکە بەیەکەوە بدەن، تەنیا 45 هەزار دۆلار بدەن و لە 15 هەزار دۆلارەکەی دیکە خۆشدەبن.
 
ئەو هاونیشتمانییە لە پرۆژەی ئارام سیتیی دهۆک راستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ وەبەرهێنەر کردووە، ئێستاش چارەنووسی لەدەستی وەبەرهێنەری نوێیە، چونکە ئەو هیچی لەبارەی لێخۆشبوونەکەی پێشوو نەزانیوە، هاونیشتمانییەکە بە گوتەی خۆی هەتاوەکو ئێستاش نازانێت بڕیارێک هەیە، کە کڕین و فرۆشتن لەنێوان ئەو و کۆپانیا، دەبێت بەڕێگەی بانکەوە بکرێت.
 
مونیر عەلی دەڵێ "ئەمە شوقەی منە و ناتوانم بچمە نێوی، پێش ئێستا من پارەکەم هەمووی داوە کە چوار دەفتەر و نیوە (45 هەزار دۆلار) و کەس بەمنی نەگوتووە پارەکە بدە بانک، ئەگەر نا بۆ من هیچ جیاوازیی نەدەبوو و دەمدا بە بانک یان کۆمپانیا، بەڵام کەس شتی وای بە ئێمە نەگوتووە".
 
لە ساڵی 2012 دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، دەبێت مامەڵەی نێوان کڕیار و کۆمپانیاکانی یەکەی نیشتەجێبوون لەرێگەی بانکییەوە بکرێن، بەڵام هەتاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری کڕیار و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانیش، ئاگاداری ئەو بڕیارە نین.
 
رەسەن فارس، خاوەن پرۆژەی مازیلاندی نیشتەجێبوون لە دهۆک دەڵێ "هیچ رێنماییەک بۆ ئێمە نەهاتووە کە بڵێ خاوەن شوقەکان پارە بدەنە بانک، هەر کاتێک لەلایەن وەبەرهێنانەوە بڕیار درا، ئێمە هاوکار دەبین و لەگەڵ بڕیارەکەدا دەبین".
 
دوای ئەوەی دەیان کێشە لەنێوان خەڵک و کۆمپانیاکاندا دروست بوو، بەڕێوەبەریی گشتیی وەبەرهێنان لە 16 پرۆژەی نیشتەجێبوونی دهۆک ئاگاداری هاووڵاتییانی کردووەتەوە، کە هەرکاتێک گرێبەستی کۆمپانیا دەکەن، دەبێت لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنان پەسندی بکەن بۆ پاراستنی مافی کڕیاران.
 
دژوار شەوکەت، بەڕێوەبەری جێبەجێکردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک دەڵێ، "هەر گرێبەستێک لەلای ئێمەوە پەسند دەکرێت، ئێمە پابەندین پشتیوانیی لێ بکەین و مافی هاووڵاتی ون نەبێت. هەروەها هەر کێشەک هەبێت لە گرێبەستدا، یان چ لێبووردنێک لەبڕی پارەی وەبەرهێنەر یان داشکاندنێک کە هەبێت، دەبێت لە گرێبەستدا بێت؛ لەلای ئێمەوە پەسندنەکرابێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنان هیچ پەوەندییەکمان پێیەوە نابێت".
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک، 36 پرۆژەی نیشتەجێبوون لە دهۆک هەن کە لە 29 هەزار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون پێکدێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.