سه‌رۆکی حکومەت بەشداری لە ئاهەنگی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا دەکات

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە ئاهەنگی رۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کرد.
 
لە رێوڕەسمەکەدا، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەبوون. 

 

 

 
هاوکات، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بەشداری کرد کە پێکهاتبوو لە د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرس و راوێژکارانی سەرۆکایەتی.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و ئیداری، دیپلۆمات و نوێنەرایەتیی وڵاتان تیایدا بەشدار بوون، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی یادەکەی لە ئەلینا رۆمانۆوسكى، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ستێڤ بيتنه‌ر، کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا بۆ خواستن. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لای خۆیانەوە بەڕێزان باڵیۆز و کۆنسووڵی گشتی، وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵییان بە بەشداری شاندی سەرۆکایەتی لە رێوڕەسمەکەدا، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە