هەفتەی داهاتوو هێلکەی مانگی رەمەزان دەگاتە سلێمانی

04-05-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن هێلکە
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی ئەو هێلکەیە دەکرێت کە بڕیاربوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بدرێتە هەر خێزانێک. دوێنێش لە هەولێر دابەشکرا.
 
بڕیاربوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ئاداردا کە تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان، هێلکە، نیشاستە، ماکەرۆنی و ئاردی سفر دابەشبکرێن. ئەو پێداویستییانە جگە لە هێلکە دابەشکران، بەڵام ناردنی هێلکە بۆ هەرێمی کوردستان دواکەوت و رۆژی چوارشەممە، 03-05-2023 گەیشتە پارێزگاکان و لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی کرا؛ لە سلێمانیش بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشبکرێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 04-05-2023 شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوێنێ یەک بارهەڵگری هێلەکەیان بە دەستگەیشتووە، بەڵام کەمە بۆیە دابەشنەکراوە و بڕیارە رۆژانە بۆیان بنێردرێت. دەشڵێت، "چاوەڕوانین یەک دوو وەجبەی دیکەمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی بکەین."
 
بۆ ئەوەی هەر خێزانێک لە سلێمانی و هەڵەبجە تەبەقەیەک هێلکە وەربگرێت، ئەو سنوورە پێویستی بە 536 هەزار تەبەقە هێلکەیە. بە گوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، ئەگەر ئەمڕۆ وەجبەی دیکەیان بۆ بنێردرێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
لە هەولێر دوێنێ چوارشەممە، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەست بە دابەشکردنی یەک تەبەقە هێلکە بەسەر هەر خێزانێکدا کرا. دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوێنێ پێنج بارهەڵگر هێلکەمان بۆ هاتووە و بەشێکی دابەشکراوە، ئەمڕۆش بۆمان دێت و رۆژانە لەگەڵ ئەوەی دێت دابەشی دەکەین."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر، بۆ ئەوەی هەر خێزانێک تەبەقەیەک هێلکە وەربگرێت، پێویستیان بە 41  هەزار کارتۆن هێلکە هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.