رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو رایگەیاند، لە ناحیەی ئامرلی باوکێک "بە کێبڵ و بۆکس" ئەشکەنجەی مێرمنداڵە 15 ساڵانەکەی دەدات و دەیکوژێت.
رۆژی چوارشەممە 4-1-2023، حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ ئێوارە لە ناحیەی ئامرلی باوکێک ئەشکەنجەی مێرمنداڵە 15 ساڵانەکەی داوە، بە کێبڵ و بۆکس لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو دەڵێت: "باوک و دایکی مێرمنداڵەکە کێشەیان هەبووە، ئەو کاتەی باوکی ئەشکەنجەی داوە، دایکی لە ماڵ نەبووە."
ئەو مێرمنداڵەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەجاد زەینولعابدینە. بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو: "باوکەکە ئالوودەی مادەی هۆشبەر و خواردنەوە کحولییەکان بووە."
حوسێن عەلی گوتیشی: "بە فەرمانی دادوەر باوکەکە دەستگیرکراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ