لە ئیدارەی سۆران 350 ملیۆن دینار بۆ زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆکرایەوە

04-01-2022
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن لافاوەکەی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند بڕی 350 ملیۆن دیناریان رادەستی پارێزگاری هەولێر کرد، دەشڵێت: "ئەو بڕە پارەیە بۆ هاوکاریی لێقەوماوانی لافاوەکەی مانگی رابردووی هەولێرە".
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 4-1-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا پێشوازی لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندێکى یاوەرى قایمقامانى مێرگەسۆر، چۆمان، رواندوز، سۆران کرد، کە بەمەستی رادەستکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2021 کۆیانکردبووەوە، سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد.
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: "ماوەى چەند ڕۆژێکە لە رێگەى ژمارە حیسابێکى بانکییەوە کەمپینێکمان لە سۆران، رەواندز، مێرگەسۆر، چۆمان لەژێرناونیشانى ''ئازارەکانى ئێوە، ئازارى ئێمەیە'' راگەیاند، ئەمڕۆش هاتووین ئەو هاوکاریی و کۆمەکانەى لەو کەمپینە کۆکراوەتەوە بگەیێنین بە لێقەوماوانى لافاوەکەى هەولێر کە بڕەکەى 350 ملیۆن دینارە".
 
پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لەو هەڵوێستە مرۆییەى ئەوان کرد و سوپاسى بەشدارى هاووڵاتیانى سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمانى کرد بۆ هاریکارى و یارمەتیدانى زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەى هەولێر کرد و رایگەیاند: "ئەم هەڵوێستە نیشتیمانییەتان بۆ ئێمە گرنگیی خۆی هەیە و پەیامێکى گەورە و لەبیرنەکراوە و مایەى شانازییە".
 
رۆژی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر و دەوروبەری لافاو دروستبوو، بەو هۆیەوە 12 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
 
لەدوای لافاوەکەی هەولێر دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوان کرا. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "بڕی شەش ملیار دینار خراوەتە سەر ئەو ئەژمارە بانکییەی، کە راگەیێندراوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو. ئەو بڕە یارمەتییەش کە حکومەتی عێراق ناردوویەتی وەرماننەگرتووە، چونکە ئەو یارمەتییە لەئاست ئەو زیانانەدا نییە و هیوادارین حکومەتی عێراق بڕی یارمەتییەکان زیاد بکات".
 
بەپێی خەمڵاندنەکەی پارێزگای هەولێر زیانی لافاوەکەی هەولێر زیاتر لە 21 ملیار دینار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.