رووداو سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی W3 دەباتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تۆڕی میدیایی رووداو سەرکەوتنێکی دیکە لە ساڵی 2024دا تۆمار دەکات، بە بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی زیوینی W3 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) دوو خەڵات وەردەگرێت و بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) خەڵاتێکی بەدەستهێنا.
 
خەڵاتەکانی W3، لە ساڵی 2006ـەوە دابەش دەکرێن و ئەکادیمیای هونەرە ئینتەراکتیڤ و بینراوەکان AIVA لە نیویۆرک بەڕێوەیان دەبات. ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتیانە ساڵانە دەدرێنە باشترین کارەکان لە بوارەکانی ماڵپەڕ، ڤیدیۆ، بەبازاڕکردن، ئەپڵیکەیشن، داهێنانی تەکنۆلۆژی، پۆدکاست و ریکلام.
 
ئەم ساڵ لە پاڵ رووداو، کۆمەڵێک ناوی گەورەی جیهانیش خەڵاتەکانیان بردووەتەوە. وەکو رادیۆی کەنەدا، نێتفلیکس، یاهوو، ماڵپەڕی گەشتیاریی قەتەر، نیکەلۆدیۆن و بانکی ئەمریکا. هەندێک لە براوەکانی ساڵانی پێشوو بریتیبوون لە ئاژانسی ناسا، ئەپڵ، گووگڵ، دیزنی، ئەمازۆن، نیویۆرک تایمز، CNN و مایکرۆسۆفت.
 
لۆرن ئانجیلۆنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری AIVA، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ رووداو. زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم رووداو وەکو بەشێک لە شەپۆلی داهاتووی داهێنان لە دیجیتاڵ دا بناسێنم".
 
عەلی جاف، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەبارەت بەم سەرکەوتنە جیهانییە تازەیەی رووداو دەڵێ، "گەیاندنی دەنگی خەڵک و راستییەکان هەمیشە دەستکەوتی لێدەکەوێتەوە. بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) و بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) لە ئۆکراینا نموونەی هەوڵی بەهێزی رووداون بۆ گەیاندنی دەنگ و نیشاندانی ژیان و ئازارەکانی خەڵک".
 
بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) لە مانگی شوباتی 2023، لەلایەن پەیامنێری بەتوانا دڵنیا رەحمان و کامێرامانی ئازا ئەحمەد عومەر لە شاری باخمووت و خێرسۆن لە ئۆکراینا وێنەگیراوە و بڕوا عومەر مۆنتاژی کردووە. ئەم بەڵگەفیلمە باسی ژیانی خەڵک لە دۆخی جەنگ دا دەکات.
 
بەرنامەی (لەگەڵ رەنج لە نووگرە سەلمان)، رۆژی 16ی ئایاری 2024 لەلایەن پێشکێشکاری بە توانا و نێوداری کوردستان و رووداو رەنج سەنگاوی پێشكێشکرا. رەنج سەنگاوی لەگەڵ ژمارەیەک نووسەر، هونەرمەند و زانستکاری کوردستان و دەیان کەس لە کەسوکاری ئەنفالکراوان، لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونە نوگرەسەلمان لە بیابانی عەرعەر لە پارێزگای سەماوە لە عێراق. دوای زیاتر لە 15 کاژێر، گەیشتنە ئەو نوگرەسەلمانەی لەکاتی هەڵمەتەکانی ئەنفال دا، بە دەیان هەزار ژن، پیاو، پیر و منداڵی تێدا زیندانی کرابوون و دواتر زیندەبەچاڵکران. هەڵمەتەکانی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بە جینۆساید ناسێندراون. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردنی پیشەییانەی بۆ خەڵک و لەگەڵ خەڵک دا لە کوردستان و هەموو جیهان . 
 
تۆڕی میدیایی رووداو
3ی ئۆکتۆبەری 2024
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سندووقێکی دەنگدان.

کۆمیسیۆن: جیاوازیی نێوان ئەنجامی بەرایی و کۆتایی هەڵبژاردن تەنیا سکاڵا و تانەکان دەبێت

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای کۆتاییهاتنی کاتی دیاریکراوی دەنگدان؛ لە سەرجەم وێستگەکاندا دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە و دوای ئەوە بۆ دڵنیابوونەوە هەمان کردار بە دەستیش دەکرێت، ئینجا کۆپییەکی ئەنجامەکان دەدرێت بە نوێنەری حیزب و لایەنەکان لە وێستگەکاندا، کۆپییەکیشی لە دیواری دەرەوەی وێستگەکان دەدرێت."