عومەر عینایەت: ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت هەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی دەستوور

03-09-2022
ئەحمەد حەمید
 گفتوگۆی رووداو لەگەڵ عومەر عینایەت، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ عومەر عینایەت، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت هەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی دەستوور و دەشڵێت، نابێت هەموو ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور مافی ڤیتۆیان هەبێت.
 
رۆژی شەممە 3-9-2022، د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی سنووری هەڵەبجە و سلێمانی کۆبووەوە. سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە هەوڵەکان بۆ نووسینەوەی دەستوور کرد و سوپاسی هەوڵ و پشتیوانییەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە هەوڵەکان بۆ نووسینەوەی دەستوور کرد.
 
عومەر عینایەت، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 12:00دا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات لەو بارەوە قسەی کرد و گوتی: "بەرژەوەندی حیزبی تێکەڵ بە پرسی نووسینەوەی دەستوور کراوە و هەموو ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور مافی ڤیتۆیان پێدراوە کە ئەوە خۆی یەکێکە لە رێگرییەکان و ناکرێت هەموو ئەندامانی لیژنەکە مافی ڤیتۆیان هەبێت." 
 
عومەر عینایەت گوتیشی: "ئەم خولەی پەرلەمان ماوەیەکی کەمی ماوە و ناتوانێت هەرێمی کوردستان بکاتە خاوەن دەستوور." 
 
 
سلێمانى مانگانە پێویستى بە 130 ملیار دینارە کە لە پشکى خۆى دابینى بکات بۆ مووچە و خەرجییەکان؛ بەڵام کێشە لەو بوارەدا هەیە و ئەوەش وایکردووە، مانگانە کێشەی مووچە لە هەندێك وەزارەت دووبارەببێتەوە. 
 
عومەر عینایەت لەو بارەوە گوتی: "سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەسەڵاتیان بەسەر سلێمانیدا نییە؛ ئەو دەسەڵاتەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەسەر سلێمانیدا هەیەتی وەک یەکێتییە نەک پۆستە حکومیەکەی"؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی حیزب و حکومەت تێکەڵکراوە. سەرۆکی حیزب لە جێگەی حکومەت بڕیار دەدات. لە سلێمانی سەرۆکی حیزب دەسەڵاتدارە." 
 
عومەر عینایەت باسی لەوە کرد کە "ناکرێت جێگری سەرۆکوەزیران بەبێ ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی کۆببێتەوە، لەکاتێکدا پۆستی سەرۆکی شارەوانی چەند پلەیەک لە خوار جێگری سەرۆکوەزیرانەوەیە." 
 
پەرلەمانتارەکەی پێشووی گۆڕان گوتی: "بەشێکی ئەو جێگایانەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی پێدا تێدەپەڕێت، کراوە بە شووقە و باڵەخانە و پرۆژە؛ لە دابەشکردنی زەوییەکانی سلێمانیدا ماستەرپلانی شارەکە پشتگوێخراوە و بەشێوازێکی هەڕەمەکی زەوییەکانی سلێمانی دابەشکراون."  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

‌هێشتا ماویەتی؛ ئۆپۆزیسیۆن چی بە سلێمانی بەخشی؟

لە بەرنامەی ئەمجارەی (هێشتا ماویەتی) کە لەلایەن رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیای رووداو، هیڤیدار ئەحمەد پێشکێش دەکرێت، تیشک خرایە سەر هێز و سەنگی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان. لە بەرنامەکەدا باس لە سێ ئەگەر کرا کە لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم ئەگەری روودانیان هەیە. لەو سێ بژاردەیە دەردەکەوێت کام لایەن حوکم دەکات و کام لایەن دەبنە دەنگی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆن.