دارستانەکانی مەریوان؛ ژینگەپارێزان بەبێ هیچ پێداویستییەک رووبەڕووی ئاگرەکە بوونەتەوە

03-07-2021
فریا یونسی
دیمەنی ئاگرەکە
دیمەنی ئاگرەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رووداوێکی زیانبەخشە بۆ ژینگە و بوونەوەرەکانی. دارستانەکانی ئەو شارە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند ناوچەیەکی، دەرەوەران، قاراوا، چاوگ، دارستانەکانی پشت پادگان و لە ناوچەی دۆڵەبی، ئاگریان لێکەوتووەتەوە و ژینگەپارێزانی مەریوانیش بەبێ هیچ پێداویستییەک رووبەڕووی ئاگرەکە بوونەتەوە.
 
هیوا بابایی، ژینگەپارێزە و دەڵێت، "ئێمە ئاگرەکە رادەگرین، بەڵام دوای 10 خولەک دەستپێدەکاتەوە. داواشمان لە خەڵک ئەوەیە بە هانای ئەو خەڵکەوە بێن، کەسانێکیش هەن لەنێو شاردا کە دەتوانن بێن هاوکاریمان بکەن، بەتەمای لایەنە حکومییەکان نەبن."
 
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە چوار مانگی رابردوودا 150 جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەو شارە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار هێکتار دارستان سووتاون. ژینگەپارێزانی مەریوان بۆ هۆکاری دووبارەبوونەوەی ئاگرەکان، گومانیان لە بنکە سەربازییەکانی سەرسنوور هەیە.
 
ئیرەج قادری، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و دەڵێت، "دەتوانین هۆکارەکانی بۆ چەند بەشێک دابەش بکەین، بەڵام ئەم دواییانە، چونکە لەسەر سنوورییە، گومان دەبرێت هێزە سنوورییەکان بن، بەڵام وەکو بەڵگە، تاوەکو ئێستا بەڵگەی تەواو نییە."
 
سەرەڕای هەموو ئەوانەش، بەهۆی هەبوونی مین لە ناوچە سنوورییەکان، ژینگەپارێزان ناتوانن لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوەبکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و چاوی هیوایان تەنیا بڕیوەتە هاتنی هێلیکۆپتەرێک لە سنەوە.
 
عیرفان حوسێنی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و ئاماژە بەوە دەکات، "سێ شەو و رۆژە ئاگرەکە لەوێ هەیە، ناوچەکەش لێژە و شاخاوییە، بەشێکیشی شوێنی مینە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی زۆر قورسە."
 
ژینگەپارێزانی خۆبەخش بەبێ هەبوونی هیچ ئامێرێکی سەرەتایی شەڕ لەگەڵ ئاگردا دەکەن و  دەڵێن: حکومەتی ئێران وەک پێویست گرنگی بە ژینگە نادات و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پێداویستی ئاگرکوژاندنەوە بەردەست نەبێت و رۆژانە بەبەرچاومانە سروشت و ژینگە بسووتێت.
 
بە گوتەی عیرفان حوسێنی، پرسی ژینگە و ژینگەپارێزی لەلای دەسەڵاتداران "بایەخێکی ئەوتۆی نییە."
 
تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار دار لەم دارستانانە سووتاون کە تەمەنیان 400 بۆ 500 ساڵ بووە و ئەوەش زیانێکی گەورەی بە دارستانەکانی ناوچەکە گەیاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

خوێندنی باڵا: گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا چارەسەرکرا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا؛ ماستەر و دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەکو وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچووە".