وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە کاتی پێویستدا زانکۆکان دەتوانن دەوام رابگرن

02-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی ''دەسەڵاتی تەواو دەدەین بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام رابگرن.''
 
لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، درەنگی شەوی شەممە تاوەکو کۆتایی رۆژی یەکشەممە چەقی شەپۆلەکە دەبێت و ناوبەناو لێزمەباران دەبێت. 
 
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە، "لە ئامادەباشیداین و هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ رووداوی نەخوازراو کردووە." 
 
ئەمڕۆ (شەممە، 2 تشرینی دووەم) عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى کوردستان، کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆلێکى بارانبارینى بەلێزمە و هەورەبرووسکە، لە هەردوو کەرتی تایبەتی و گشتی دەسەڵاتی تەواوی داوە بە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام رابگرن."
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی، "ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنى سەلامەتیی گیانى خوێندکاران، قوتابیان، مامۆستا و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەتە، کە لەسەر فەرمانى د. ئارام محەممەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێتە سەرۆکی زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام رابگرن."
 
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسان، لەم شەپۆلەی بارانبارین زۆرترین رێژەی بارین لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە دەبێت.
 
بەپێی ئامارێکی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ تاوەکو 9:00ـی ئەمشەو لە پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رادەی بارانبارین بەمشێوەیە بووە:
 
هەولێر: 2.6 ملم
سلێمانی: 9 ملم
كەركووک: 18.2 ملم
هەڵەبجە:  4 ملم
پیرمام: 19.1 ملم
چەمچەمال: 9.4 ملم
شەمامك: دڵۆپ دڵۆپ
سۆران: 3 ملم
خەبات: 14.4 ملم
هەڵشۆ: 1.6 ملم
پێنجوین: 6.2 ملم
چۆمان: 10 ملم
ئاكرێ: 1 ملم
بازیان: 5.4 ملم
دەربەندیخان: 6 ملم
حاجی ئۆمەران: 7 ملم

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.