کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا باسیان لە پەیوەندیی ئابووری و ئاسایشی هەرێمی کردووە.
ئەم ئێوارەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتالیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەیان، نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم ئەم ئێوارەیە لە ئەنتالیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوومەوە. لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی هەرێمی، بیروڕامان ئاڵۆگۆڕکرد".
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش، "لە پەراوێزی چالاکییەکانی سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شارۆچکەی بەلەک لە ئەنتاڵیا" پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووری، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان" تاوتوێکردووە.
هەروەها هه‌ردوولا "باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و رێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه".
لە پاڵ ئەوە، "مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کۆربەندە دیپلۆماسییەکەی تورکیا کراوە، کە لە ساڵی 2021ـەوە بووەتە شوێنێک بۆ داڕێژەرانی سیاسەتی جیهان، بازرگان، لێکۆڵینڤان و ئەکادیمییەکان بۆ ئەوەی بیروڕا لەسەر دیپلۆماسی، سیاسەت و بازرگانی ئاڵۆگۆڕ بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ