رووداو - سۆران
له دوو مانگی رابردوودا شه‌ش كه‌سی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران ونبوون. ونبووەکان چوار كوڕ و دوو كچ بوون. سێ كه‌سیان له شاره‌كانی باكووری كوردستان و توركیا دۆزراونه‌ته‌وه، كه له به‌رامبه‌ر پێدانی پاره بردوویانن کە گوایه ده‌یانگه‌یێننه ئه‌وروپا.
پۆلیسی سۆران ده‌ڵێت، سه‌ره‌داویان لەسەر باندێكی قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، كه هه‌رزه‌كاران هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و پاره‌یان لێده‌ستێنێت بە بەڵێنی بردنیان بۆ ئه‌وروپا.
عائیشە محه‌ممه‌د، دایكی هه‌ڵكه‌وت به‌كوڵ ده‌گری بۆ كوڕه ونبووەکە‌ی، کە دوای سۆراخێکی زۆر ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاون. ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ دایکی ماوه‌ته‌وه، شیوه‌نكردنه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی هەڵکەوت.
ئه‌سعه‌د تاهیر، باوكی هه‌ڵكه‌وت دەڵێت، کوڕەکەیان لە 23-11-2016ـەوە ونبووە و مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە. هەموو ناوچەکانی کوردستانیش گەڕاون، بەڵام سۆراخی نییە.
ئەو چیرۆکە تەنیا لە ماڵی ئەسعەد نییە، نزاریش گیرۆده‌ی چیرۆكی ونبوویێكه، كه برا بچووكه‌كه‌یه‌تی، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌رامبه‌ر پێدانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ڵێنی بردنە ئه‌وروپای پێده‌درێت.
خێزانی نزار سه‌ره‌داویان دەستکەوتووە کە کوڕە 17 ساڵانەکەیان له باكووری كوردستانه. ئەوان دەڵێن، لەڕێگەی فەیسبووکەوە کوڕەکەیان هەڵخەڵەتێنراوە.
له ماوه‌ی دوومانگی رابردوودا شەش كه‌س له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران ونبوونه. پۆلیس چه‌ند سه‌ره‌داوێكی لەسەر ئه‌و كه‌سانە ده‌ستكه‌وتووه، كه قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
هاوار ئه‌رگۆشی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران بە رووداوی گوت "ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ونبوون هه‌رزه‌كارن و ته‌مه‌نیان له خوار 20 ساڵیه‌وه‌یه. هەموویان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و له به‌رامبه‌ر پارەیەكی كه‌م به‌ڵێنی بردنیان بۆ ئه‌وروپا پێدراوه، دواتر له‌ودیو سنووری توركیا خۆیان لێ ونكردوون".
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ