رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەڵێت، تیمەکانیان بەردەوام لە کاردان و هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاساییە و هیچ ئاستەنگییەک دروست نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-2-2023، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەم هەفتەیەدا تەنیا رۆژی یەکشەممە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنووری قەزای سۆران و دەوروبەری ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانان دروستبوو، بەڵام ئێستا هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە.
لە شەوی 28ـی کانوونی دووەمەوە، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە گوند و شارەکان کردووە و لە بەشێک لە پەروەردەکان پشوو راگەیێندرا.
رۆژی 29ـی مانگ، بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دروستبوو، بەڵام دوای رۆژێک رێگە کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ