رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی شوبات، لە 26ـی ئادارەوە پزیشکانی پلەبڵند لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بایکۆتی دەوامیان کردووە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، تەنیا رووداوە گەرمەکان دەبینن.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (شەممە) دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستیپێکرد و لەنێویاندا فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستیی مووچە وەردەگرن.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا (کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆ) پزیشکانی پلە بڵند نەگەڕاونەتەوە بۆ دەوام".
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار ئاماژەی بەوەش کرد، چەند رۆژێکە وێڕای بایکۆت، بەشێکی پزیشکان و کارمەندانیان دەوامیان کردووە، بەڵام تەنیا رووداوە "گەرمەکان"ـیان بینیوە. وەکو رووداوێک بۆ نموونە بەهۆی گولـلەوە روویدابێت.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، گەورەترین نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیدارەی گەرمیانە. جگە لە هاونیشتمانیانی سنوورەکە، نەخۆشی قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای دیالەش سەردانی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ