لە 2019 دا 11 ملیۆن و 360 هەزار نەشتەرگەریی جوانکاری لە جیهان کراوە

21-07-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن نەشتەرگەریی جوانکاری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2019دا 11 ملیۆن و 360 هەزار نەشتەرگەریی جوانکاری لە جیهاندا کراوە.
 
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری لە ساڵی 1970ـەوە دامەزراوە و ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 200  گەورە پزیشکی نەشتەرگەری لە 103 وڵاتی جیهان لەخۆدەگرێت.
 
لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرایکردووە، رێژەی نەشتەرگەری جوانکاری لە ساڵی 2019 دا، بە رێژەی لە 7.1٪ لە 2018 بە رێژەی 20.6٪ لە رێژەی نەشتەرگەرییەکانی ساڵی 2015 زیاترە.
 
ئاشکراشیکردووە، جگە لەو 11 ملیۆن و 360 هەزار نەشتەرگەرییەی ساڵی 2019، نزیکەی 13 ملیۆن و 600 هەزار کاری جوانکاری بەبێ نەشتەگەری لە جیهان ئەنجامدراون.
 
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، وڵاتی بەڕازیل بە ملیۆنێک و 490 هەزار نەشتەرگەریی جوانکاری لە پلەی یەکەمدایە کە دەکاتە نزیکەی 13.1٪ لەکۆی نەشتەرگەرییەکانی جیهان.
 
ئەمریکا لە پلەی دووەم هاتووە، بە ملیۆنێک و 350 هەزار نەشتەرگەری کە دەکاتە رێژەی 11.9٪. 
 
لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریی ئەمریکا گەورەکردنی سنگی ئافرەتان لە پلەی یەکەم هاتووە، پاشان دەرهێنانی چەوری لە پلەی دووەم و بچووککردنی کەمەر لە پلەی سێیەمدا بووە.
 
وڵاتی مەکسیک بە نزیکەی 581 هەزار نەشتەرگەری جوانکاری لە پلەی سێیەمدایە و هەر یەک لە رووسیا و هیندستان لە پلەی چوارەم و پێنجەمدان.
 
دوای راپۆرتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ نەشتەرگەری جوانکاری تایبەت بە ساڵی 2019، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا راپۆرتی تایبەت بە ساڵی 2020 بڵاوبکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵی تووشبووی شێرپەنجە.

بەڕێوەبەری سەنتەری ژین لە دهۆک: 62 تووشبووی نوێی شێرپەنجەمان تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجە لە دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە زیادبووە، بەجۆرێک لە نزیکەی 50 نەخۆشەوە بووە بە 64 نەخۆش.