توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا: زۆرینەی خانمان دوای جەڵتەی دڵ تووشی خەمۆکی دەبن

11-07-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا دەریدەخات، زۆرینەی خانمان دوای تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ دووچاری دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبنەوە.
 
توێژینەوەکە لە ناوەندی پزیشکیی زانکۆی ئەمستەردام لەسەر هەزار و 250 تووشبووی جەڵتەی دڵ کرا و دەرکەوت، 50٪ـی خانمان دوای ئەوەی جەڵتە لێیاندەدات، دووچاری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبن، پسپۆڕێکیش دەڵێت: کەمیی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی هۆکارێکە.
 
د. رۆبن سمیتس، پسپۆڕێکی ناوەندەکەیە و دەڵێت: پیاوان ئەگەری تووشبوونیان بە ناڕێکییە دەروونییەکان کەمە دوای ئەوەی جەڵتە لێیاندەدات، بەڵام بۆ خانمان هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئەگەری سەلامەتبوونیان دوای جەڵتە زیاترە بەراورد بە پیاوان.
 
بەپێی توێژینەوەکە، ئەم هۆکارانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکەن وەکو؛
 
- ناڕێکیی خەو 
- خۆراکی ناتەندروست   
- خواردنەوە کحولییەکان  
- ناڕێکیی دەروونی    
- ناهاوسەنگبوونی هۆرمۆنەکان
- کەمجووڵەیی
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ باسی خۆراکە تەندروستەکان دەکات بۆ دڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە