نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: پەتای سکچوون و رشانەوە گەیشتووەتە لووتکە

11-06-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، "تەنیا لە ماوەی 12 کاژێردا، لە سلێمانی 50 منداڵ بەهۆی نەخۆشیی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون."
 
رۆژی شەممە 11-06-2022 دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کاژێر 8:00ی بەیانییەوە تاوەکو 8:00ی شەو، 70 منداڵی نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، لەو ژمارەیەش 50 منداڵیان تووشی سکچوون و رشانەوە بوون."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ساڵانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە رووبەڕووی ئەو پەتا وەرزییانە دەبینەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم ئەمساڵ گەیشتووینەتە لووتکە، چونکە یەکەمجارە تووشبوون بگاتە ئەو ئاستە کە رەنگە 70% بۆ 80%ی منداڵان تووشی سکچوون و رشانەوە ببن."
 
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا دەڵێت، پێشتریش ئاماژەیان بەوە کردبوو کە وردە وردە منداڵان زیاتر تووشی سکچوون و رشانەوە دەبن و "ئێستاش پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەکە دەکەین."
 
29ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە رووداوی گوت، لە 500 نەخۆشی منداڵ کە سەردانی نەخۆشخانەکەیانیان کردووە، 200 منداڵیان سکچوون و رشانەوەیان هەبووە؛ "دڵنیام ژمارەکانیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، بەگشتی 40%ی ئەو منداڵانەی سەردانی نەخۆشخانەکەمانیان کردووە، نەخۆشیی سکچوون و رشانەوەیان هەیە."
 
بۆ رێگریکردن و پاراستنی منداڵان لە سکچوون و رشانەوە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئەم رێنوێنییانە دەخاتەڕوو:
 
1- کوڵاندنی ئاو بەر لە خواردنەوەی
2- هەڵگرتنی خواردن لەناو بەفرگر و ساردکەرەوەدا
3- سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆردرێتەوە
4- زوو زوو دەستی منداڵ بشۆردرێت
5- پاکوخاوێنیی تەوالێت و گەرماو
6- بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی کەسی دیکە
7- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە، بەتایبەت خواردنی سەر عەرەبانەکان
8- باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە شوێنی کارەکەی. وێنە: Reuters

کۆمپانیایەک لە چین مۆڵەتی دڵتەنگی یاخود خەمۆکی بە کارمەندەکانی دەدات

لە چین کۆمپانیایەکی بارزگانی مۆڵەتی دڵتەنگی یاخود خەمۆکی بۆ کارمەندەکانی دادەنێت، خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت: ئەمە یارمەتییان دەدات کارمەندەکان باشتر کارەکانیان بکەن و لەگەڵ ژیانی خۆیاندا بیگونجێنن.