توێژینەوەیەک: خۆراکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا-3 شوێنەواری زیپکە کەمدەکاتەوە

10-07-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا بەکارهێنانی چەوریی ئۆمێگا سێ وەکو رێگەیەکی نوێی چارەسەر بۆ زیپکە پێشنیاز دەکات و دەڵێت، شوێنەوارەکەشی کەمدەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی لودویگ مەکسیمیلیان لە ئەڵمانیا کرا و چوار مانگ بەردەوام بوو؛ دەریدەخات، ئەوانەی خۆراکە دەوڵەمەند بە چەورییە ناتێرەکان و سەوزەکان دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە زیپکە کەمە و ئەگەریش زیپکەیان هەبێت، ئەوا زوو چارەسەردەبێت.
 
د. ئانی گوێرتلەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، هەرچەندە هەوکردنە تووندەکانی زیپکە پێویستی بە دەرمان هەیە، بەڵام نابێت خۆراکیش پشتگوێ بخرێت، چونکە خۆراکی تەندروست ئەگەری زوو چاکبوونەوە زیاتر دەکات.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، ''خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوریی ئۆمێگا-3 یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکان بەمەش ئەگەری دروستبوونی زیپکە کەمدەبێتەوە''.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی، ئەم خۆراکانەی خوارەوە دەوڵەمەندن بە چەوریی ئۆمێگا 3؛
 
- گوێز
- ماسی
- لۆبیا
- رۆنی قەوزە
- کاڤیار
- تۆوی چیا
- پاقلەی سۆیا
- سپێناخ
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا چارەسەرکارێکی پێست کاریگەریی دەستلێدان، تەقاندن، مۆبایل و گوڵەبەڕۆژە لەسەر پەڵە و زیپکە رووندەکاتەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە