رووداو - تەندروستی
یەکەمین دیداری دکتۆر ئاراس لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس رادەگەیێندرێت.
ئەمڕۆ شەممە 3ـی شوباتی 2024 یەکەمین دیداری دکتۆر ئاراس لە دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 1000 گەنج، قوتابی و خوێندکار بەڕێوەدەچێت و کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس رادەگەیێندرێت.
دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی، دەرفەتێکی دیکەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و دەرفەتدان بە قوتابیان، گەنجان و خۆبەخشانی کوردستان بۆئەوەی زیاتر رۆڵی خۆیان ببینن و بەشداربن لە داڕشتنی بیرۆکەی بەرنامەکە بە پێی ئەو شوێن، کولتوور و ژینگە جیاوازانەی کە لێوەیەوە هاتوون.
دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بەجۆرێکە کە قوتابیان، خوێندکاران و خۆبەخشان بەشداردەبن لە پلان، جێبەجێکردن، بەرهەمهێنان و دوای بەرهەمهێنانی بەرنامەکە تاوەکو دەگاتە هاونیشتمانییان.
ئامانج لەمە رەخساندنی هەلێکە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی نزیکتر لە خەڵک چالاکییەکانیان ئەنجامبدەن و پەیامەکانیان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بگاتە زۆرترین کەس لە سەرتاسەری جیهان.
بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی گەنج، قوتابی و خوێندکارن و خانمان 58٪ـی بەشداربووانی کۆمیونیتییەکە پێکدەهێنن، هەروەها فۆڕمی ناوتۆمارکردن لە پۆرتاڵی رووداو بۆ دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بەردەستە.
دیدارەکان لە هەریەک لە شار، شارۆچکە و قەزاکانی هەرێمی کوردستان پێشکێشدەکرێن، تاوەکو ئێستاش ژمارەی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 12 هەزار و 350 کەس کە تەنیا لە دهۆک زیاتر لە دوو هەزار و 900 کەس ناویان تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ