رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی تەمەن 24 ساڵی خەڵکی ئێلیهـی باکووری کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە رۆژانە چەندین جار لەسەر یەک دەپژمێت و داوای چارەسەر دەکات.
بەنازیر ئایدن لە گەڕەکی سەیدان لە ئێلیهـ دەژی و لە رۆژی 18-09-2024ەوە کەوتووەتە دۆخێکەوە کە رۆژانە چەندین جار بەسەریەکەوە دەپژمێت.
پژمینە بەردەوام و زۆرەکەی بەنازیر بە جۆرێکە کە پزیشکەکانیش تووشی سەرسوڕمان بوون.
ئەو دۆخە وایکردووە، ئەو ژنە لە رێگەی میدیاکانەوە داوای چارەسەر بکات.
بەنازیر دایکی دوو منداڵە و دەڵێت، سەردانی چەندین نەخۆشخانەی کردووە، بەڵام هیچ پزیشکێک لە دۆخەکە تێناگات.
ئەو ژنە هەروەها دەڵێت، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ژیانی لە خێزانەکەیشی تێکداوە و هەموویانی هەراسان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ