ئەیوب عەلی دەکرێت بە پەیکەر

09-03-2021
هیوا سەڵاح
A+ A-
رووداو-هەولێر
ئەیوب عەلی، هونەرمەندی ناسراوی کورد، ناوی نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی ئاشکرا دەکات کە بڕیارە لەمساڵدا بە ناوی پەیکەر بڵاوبکرێتەوە.
 
ئەیوب عەلی لەمبارەیەوە بەتۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند" بڕیارماندا ئەلبوومی گۆرانییەکەم بەناوی پەیکەر بڵاوبکەمەوە، کە هەموو کارەکانی تەواو بووەو لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەینەوە".
 

ئەیوب عەلی گوتیشی" بەهاوکاری چەند مەیکەپ ئاڕتیستێکی بەناوبانگی وڵاتی بەریتانیا،لەگەڵ وێنەگرێکی بەتوانای ئەو وڵاتە،بە بەشداری کاک لاوک دانا کە زۆربەی کاری دیزاین و ئیفێکتی پەیکەر جێبەجێ دەکات، وێنەی ئەلبوومەکەم ئامادەکردووە، هەروەها دلێر دلاوەر بەهەندێک کاری ئیفێکتی تایبەتی بەشداری لەم ئەلبوومە نوێیەدا کردووە".
 
ئەیوب عەلی لەساڵی ١٩٧٣ لە سەنگاو لەدایکبووە، خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چووەتە شاری سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ١٩٩٨ بەدەستھێناوە، لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد، لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ لە رادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکردووە. لە ساڵی ١٩٩٩، کوردستانی جێھێشت و روویکردووەتە بەریتانیا و ئێستاش لەوێ دەژیت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە