مۆنیکا بێلۆچی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەراکیش بەشدار دەبێت

30-11-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن مۆنیکا بێلۆچی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبووانی ژمارەیەک ئەستێرەی جیهانی، لەوانە مۆنیکا بێلۆچی، ئەکتەری ئیتاڵی، 11یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەراکیش لە مەغریب دەستیپێکرد.
 
فێستیڤاڵەکە رۆژی هەینی 29ـی تشرینی دووەمی 2024 لە شاری مەراکیش دەستیپێکرد و تاوەکو 7ـی مانگ بەردەوام دەبێت، تێیدا 70 فیلم لە 32 وڵاتی جیهانەوە بەشداربوون.
 
جگە لە بێلۆچی، هەریەک لە شۆن پێن، ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی و ئالفوانسۆ کوارۆن لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.
 
فێستیڤاڵەکە بە فیلمی "The Order" کرایەوە کە بەرهەمێکی هۆلیوودە و لە جۆری بەرهەمەکانی دراما و تاوانە، ناوەڕۆکی لێکۆڵینەوەیە لەبارەی سەرۆکی گرووپێکی نەژادپەرستی سپیپێست دەکات.
 
فێستیڤاڵەکە لەلایەن محەممەدی شەشەم، شای مەغریب دامەزراوە، براکەی شازادە مەولای رەشید سەرپەرشتی دەکات.
 
ناوەڕۆکی فیلمەکانی ئەمساڵ، لەبارەی کۆچ، هاورەگەزخوازی و جوەکانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە