رووداو دیجیتاڵ
لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا لە هەولێر، پەیوەندی نێوان ژن و سرووشت خرایەڕوو، ئەویش لە چوارچێوەی پێشانگەی تایبەتیی شێوەکار کوردستان ئەحمەد بوو.
پێشانگەکە بە ناونیشانی "خەون"ـە، ئێوارەی شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024 لە گەلەری فرێمینگ کرایەوە و یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.
چالاکییە هونەرییەکە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هێلان کرایەوە کە لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و گەلەری سێڤ کرایەوە.
کوردستان ئەحمەد، بە رووداوی راگەیاند، پێشانگەکەی لەبارەی ژنە و لە پڕۆژەی داهاتوویدا دەیەوێت کار لەسەر ژن لە کۆمەڵگدا بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە یەکەم پێشانگەی تایبەتییەتی، بەڵام پێشتر لە 40 پێشانگەی هاوبەشدا بەشداربووە.
"هێلان" پڕۆژەیەکی هونەرییە و ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و گرنگی بە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە کوردستان دەدات، بە تایبەت کە لەلایەن هونەرمەندان و بەهرەمەندانی گەنج پێشکێش دەکرێن و چالاکییەکانی لە یەکێک لە خانووە کۆنەکانی دەورووبەری قەڵای هەولێر سازدەکرێن کە بارەگای فێرگەی فرێمینگە.
هەفتانە لە پڕۆژەکەدا چالاکی وەک پێشانگەی شێوکاری و کۆنسێرت پێشکێش دەکرێن و چالاکییەکان لە نێو فێرگەی فرێمینگ بەڕێوەدەچن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ