فیلمی 'Here Out West' هەشت چیرۆک لەخۆدەگرێت و چیرۆکێکی کوردییە

29-01-2022
پەسار فایەق
دیمەنێک لە فیلمی  'Here Out West'
دیمەنێک لە فیلمی 'Here Out West'

شرۆڤە

دلۆڤان زەندی

A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فیلمی سینەمایی 'Here Out West' بەرهەمێکی ئۆسترالیایە و هەشت چیرۆک لەخۆدەگرێت، دواتر هەر هەشت چیرۆکەکە لە یەک چیرۆکدا بە یەک دەگەن، بەشێکی تایبەتە بە کورد و بڕیارە مانگی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
دلۆڤان زەندی، ئەکتەری کورد بە رووداوی راگەیاند، ئەو لە بەشی چیرۆکی کوردیی فیلمەکە، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، ئەویش رۆڵی هونەرمەندێکە کە کوردی ئێزدییە، لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، روو لە ئۆسترالیا دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیارە فیلمەکە لە 3-2-2022 لە سینەماکانی ئوسترالیا پێشانبدرێت و تاوەکو 12 هەمان مانگ بەردەوام دەبێت و لەبارەی نمایشکردنی لە سینەماکانی کوردستانیش گفتوگۆ کراوە.
لەم بەرهەمەدا جگە لە دلۆڤان زەندی، ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن، لەوانە سۆران خۆشناو، لینا کروز و کریستینا میلۆ.
هەشت نووسەر، چیرۆک و سیناریۆی فیلمەکەیان نووسیوە، لەوانە نەسرین ئەمینی، ماتیسا بۆلا و ئارکاداس، هەروەها پێنج خانمە دەرهێنەر کاری دەرهێنانیان بۆ کردووە، ئەویش، فادیا عەبوود، لوسی گافی، جولیا کێلسف، ئانا کۆکینۆس و لیا پۆرسال.
فیلمەکە باس لە رفاندنی منداڵێک لەلایەن داپیرەیەوە لە نەخۆشخانە دەکات و رووداوەکانی لە ماوەی یەک رۆژدا روودەدەن و لەو رۆژەدا چاوی بە چەندین کەس و پێکهاتەی جیا جیا لە سیدنی لە ئۆسترالیا دەکەوێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سینی فێست و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سیدنی بەشداربووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە