رووداو - هەولێر
هونەرمەند چۆپی فەتاح، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شیفا گەردی و تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و هاوخەمی خۆی بە شەهیدبوونی ئەستێرەی گەشاوەی میدیایی کوردی دەردەبڕێت و دەڵێت "شاشەی کوردی ئەستێرەیەکی جوانی لەدەستدا".
رۆژی یەکشەممە 26-2-2017، هونەرمەند چۆپی فەتاح، هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی شیفا گەردی دەربڕی و رایگەیاند "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، شەهیدبوونی شیفا گەردی خەمباری کردین، ئەو ئەستێرەی جوان و درەوشاوەی شاشەی رووداو بوو".
دەشڵێت "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و بنەماڵەکەی دەکەم، هیوادارم یونس مستەفای کامێرامانیش بەزووترین کات چاکببێتەوە و بگەڕێتەوە سەرکارەکەی و جارێکی دیکە کارەساتی لەو شێوەیە نەیەتەوە پێش هیچ میدیاکارێک".
رۆژی شەممە 25-2-2017، لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو. وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
رۆژی یەکشەممە 26-2-2017، یەکەمین رۆژی پرسەی ماتەمینی شەهید شیفا گەردیی لە پیرمام لە هۆڵی بۆنەکانی ئەو شارۆچکەیە بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ