زەریا ئازادی بەشداری لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس دەکات

25-09-2022
پەسار فایەق
زەریا ئازادی، دیزاینەر و نمایشکاری جلوبەرگ
زەریا ئازادی، دیزاینەر و نمایشکاری جلوبەرگ
نیشانەکردن زەریا ئازادی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زەریا ئازادی، نمایشکار و دیزاینەری جلوبەرگی کوردی ئێزدییە و لە ئەڵمانیا دەژی و لە چەندین چالاکی تایبەت بە مۆدە و فاشن لە جیهاندا بەشداربووە و بڕیارە لە 30-9-2022 لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بەشدار بێت.
 
زەریا ئازدای، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە لە 30 ئەم مانگە، وەک دیزاینەر و نمایشکارێکی جلوبەرگ لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس لە پاریسی فەرەنسا بەشدار بێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمساڵ لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی لەندەن بە چەند دیزانێک بەشداربوو کە بەشێکیان دیزانی کوردی بوون. 
 
هەفتەی نمایشی جلوبەرگی پاریس، لە 26-9-2022 لە پاریس دەستپێدەکات و تاوەکو 4-10-2022 بەردەوام دەبێت، تێیدا گرنگترین دیزاینەر و براندە جیهانییەکانی بواری فاشن، بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.
 
ماڵباتی زەریا ئازدای لە 1991ـەوە لە باکووری کوردستانەوە رووی لە ئەڵمانیا کردووە و زەریا لە تەمەنی 17 ساڵییەوە وەک نمایشکارتێکی جلوبەرگ کاری کردووە و وەک چالاکوانێکیش کار بۆ مافی ژنان و پەروەردەی منداڵان کردووە، دوای شەش ساڵ خوێندن و مانەوە لە بەریتانیا، دووبارە گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا.
 
ئازادی، پێشتر لە چەندین چالاکی گرنگی تایبەت بە بواری فاشن بەشداربووە، لەوانە هەفتە نمایشی جلوبەرگی لەندەن، لۆس ئەنجلس، بەرلین، میلان و پاریس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە