بەوێنە.. ئەمانە دووانە نین و یەکدیش ناناسن

24-04-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن دووانە
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

لێکچوونێکی تەواو لە نێوان دوو کەس، کە هەرگیز یەکدیان نەبینیوەو هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتی لە نێوانیاندا نییە، شتێکی سەیرە، ئەم دوو کچە رووخسیاریان بەتەواوی لە یەکدی دەچێت، نەک هەر ئەوەش بگرە لە ستایل و خۆگۆڕین و حەزەکانیشیاندا هاوشێوەن.

لە ماوەی کۆتا رۆژەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵ، ئەم دوو کچە لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دەبنە هاوڕێی یەکدی و یەکتر دەدۆزنەوە، کە تەواوی رووخسار و لەشولار و شێوازی خۆگۆڕین و بگرە حەز و ئارەزووشیان لەیەکدی دەچێت، هەربۆیە پەیوەندیان بەیەکدی کرد و بڕیاریاندا پڕۆژەی دووانە سەیرەکان رابگەیێنن.

نیام گیانێ و تێرێنسی مانزانگا، ئەو دوو کچەی تەواوی میدیاکانی جیهانیان بەخۆیانەوە سەرقاڵکردووە، ئەوان هەرگیز یەکدیان نەناسیەوە و هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتیش لە نێوانیاندا نییە، کەچی رووخساریان بەجۆرێک لە یەکدی دەچێت کە کەسە نزیکەکانیشیان لە یەکدیان ناکەنەوە.







کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە