87ەمین مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو

23-02-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن خەڵاتەکانی ئۆسکار
A+ A-
رووداو - هەولێر 

فیلمی بێردمان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 23ی شوبات گەورەترین خەلاتی ئۆسکاری پێبەخشرا، کە خەڵاتی باشترین فیلمی 87 ەوەمین مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بوو. 


ئەو فیلمە درامییە کۆمیدیە لە دەرهێنانی 'ئەلیخاندرۆ گۆنزالیز ئیناریتۆ'، توانی بەسەر فیلمی 'ئەمێریکان سنایپەر'دا سەربکەوێت، کە زۆربەی پێشبینییەکان باسیان لە بردنەوەی دەکرد، ئەو فیلمەی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا زۆرترین مشتومڕی لە بواری سینەمادا هێنایە کایەوە و هەموان چاوەڕیی ئەوەیان دەکرد باشترین فیلمی ئۆسکاربێت. 

ئیدی ریدماین، لە فیلمێکدا بوو بە باشترین ئەکتەر، کە ئەو فیلمە هیچ خەڵاتێکی بەدەست نەهێنا و لەنێو ئەو فیلمانەشدا نەبوو، کە بتوانێت کێبەرکێی فیلمەکانی وەک ئەمێریکان سنایپەر و بێردمان بکات، ئەویش فیلمی The theory of everything بوو.

جولینا مۆر خانمە ئەکتەری دیاری هۆلییود لە رۆڵی سەرەکیدا لە 'فیلمی ستیل ئەلایس'، توانی بۆ یەکەمین جار لەژیانی هونەری خۆیدا خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەکتەری ژن بباتەوە.

خەڵاتی ئۆسکار گەورەترین و بەنرخترین خەڵاتی بواری فیلم و سینەمایە لە جیهاندا، کە ساڵانە لە لۆس ئەنجلس لەنێو فیلمەکانی هۆلیود دابەشدەکرێت، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر و چەند بوارێکی دیکە دەستنیشان دەکات، جگە لەوەش بەشێکی تایبەتی بە فیلمە بیناییەکانیش هەیە، کە ئەمساڵ فیلمی "ئیدا" ی پۆڵەندی توانی ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە