نامیق هەوارمی: دەستنووسێکی 'ئینجیل'ـم بە هەورامی پاراستووە

22-04-2024
محەممەد عزەدین
نامیق هەوارمی، نووسەر و رۆشنبیر
نامیق هەوارمی، نووسەر و رۆشنبیر
نیشانەکردن نامیق هەوارمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نامیق هەوارمی، نووسەر و رۆشنبیر کە زیاتر کار لەسەر ئەدەبیاتی هەورامییەکان دەکات، یەکێک لە ئامادەبووانی 16ـەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بوو و لەبارەی کەمی کتێب بە هەورامی و ئەدەبیاتی هەورامی، رووداو هەڤپەیڤینێکی لەگەڵدا کردووە.
 
لە پێشانگەکەدا تەنیا شەش کتێب بە هەورامی بەرچاو دەکەون و نامیق هەورامی لەمبارەیەوە دەڵێت، بەداخەوە کورد زۆر گرنگی بەو سەرچاوە گرنگانەی خۆی نادات. گوتیشی: ئەمە بە تەنیا ئەرکی ئەو پێشانگەیە نییە، دەبوو لە قۆناخی بنەڕەتییەوە دەست بە ناساندنی ئەدەب و کولتووری هەورامی کرابا، لە زانکۆش زەمینە سازکرا با بۆ خوێندن بە هەورامی و نووسینی نامەکانی ماستەر و دکتۆرا لەبارەی ئەدەبیات و کولتووری ناوچەی هەورامان.
 
هەورامی، لەبارەی کەمی چاپی کتێبی هەورامی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێستا چاپکردنی کتێب بووەتە کارێکی بازرگانی، وەشانخانەیەک ئەگەر بزانێت کتێبک پارە ناکات، چاپی ناکات، بە دەیان نووسەر هەن کتێبیان ئامادەیە بۆ چاپکردن.
 
روونیشیکردەوە، خوێنەری هەورامی کەمە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە لەو ناوچانەی ئاخێوەری هەورامین، وەزارەتی پەروەردە کاری بۆ ئەوە نەکردووە منداڵانی ئەو ناوچەیە وانەیەک بە زمانی هەورامی بخوێنن. گوتیشی: لە رووی کەمی بەردەنگەوە، ئەدەبیاتنی هەورامی لە قەیراندایە.
 
لە درێژەی هەڤپەیڤینەکەدا، هەورامی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئێستا ئاڕاستەیەکی باش بۆ نووسین بە هەورامی هەیە، نەک تەنیا شیعر، بەڵکو فەلسەفە، میتۆلۆجیا، زانست،ماتماتیک و شانۆش، بەڵام زەمینەی چاکردنییان نییە.
 
نامیق هەورامی، چەندین دەستنووسی دەگمەنی هەورامی هەیە، بەشێکی چاپکردوون، یەکێک لە دەستنووسەکان، کتێبی "ئینجل"ـە بە هەورامی کە لە 1903 د. سەعید خانی کوردستانی کردوویەتییە هەورامی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟