رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمشەو خەڵاتەکانی بافتا دابەشبکرێن و ئامادەکارییەکان لەمبارەیەوە کراون و فیلمی ئەڵمانی 'All Quiet On the Western Front' بۆ 14 خەڵات بەربژێرکراوە.
هەر لە فیلمە بەربژێرکراوەکان، فیلمی 'The Banshees of Inisherin' و 'Everything Everywhere All At Once' هەریەکەیان بەربژێری 10 خەڵاتی بافتان کە ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانی بۆ فیلم دابەش دەکرێن.
ساوث بانك
بافتا، بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆندا، لە دوای هەردوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب هەژمار دەکرێت.
چالاکییەکەی ئەمساڵی رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی بافتا، لە هۆڵی 'ساوس بانک' لە لەندەن بەڕێوەدەچێت و کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ فیلم کە بە بافتا دەناسرێت، بە گرنگترین خەڵاتی سینەمایی لە بەریتانیا دەناسرێت، یەکەم خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی لە 29ـی ئایاری 1949 بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە سەرەتا لە سینەمای ئۆدیۆن بەڕێوە دەچوو، لە 2008 بۆ ماڵی ئۆپێرای شاهانە گوازرایەوە، لە 2017 بۆ رۆیال ئەلبێرت گوزرایەوە.
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە سەرەتا لە مانگی نیسان و ئایار بەڕێوە دەچوو، بەڵام لە 2001ـەوە لە مانگی شوبات بەڕێوە دچێت.
رێکخەرانی خەڵاتەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجیان لە بەخشینی خەڵاتەکە، بۆ پاڵپشتی و گەشەپێدانی شێوەکانی هونەریی وێنەی جوڵاوە.
خەڵاتی بافتا لە شێوەی دەمامکی شانۆییە و لەلایەن میتزی کۆنلف، پەیکەرسازی ئەمریکی دیزاینکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ