فیلمێکی نوێی جۆرج کلۆنی بڵاو کرایەوە

15-01-2016
رووداو @Rudawkurdish
....
....
نیشانەکردن جۆرج کلۆنی
A+ A-

رووداو- هەولێر
 
جۆرج کلۆنی، ئەکتەری بەنێوبانگی هۆڵیوود بە فیلمێکی نوێ بە بینەران شاد دەبێتەوە، کە بەهاوبەشی لەگەڵ جۆلیا رۆبێرتس، پاڵەوانی فیلمەکە بەرجەستەی دەکەن.
 
فیلمی "Money Monster" لە نواندنی جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتس، ترێلەرەکەی بڵاوکرایەوە، کە تێدا جۆرج کلۆنی رۆڵی پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دەبینێت و جۆلیاش وەک بەرهەمهێنەری ئەم بەرنامەیە دیاریکراوە.

رووداوەکانی ئەم فیلمە كاتێك دەستپێدەكەن، کە جۆرج کلۆنی راستەوخۆ بەرنامەیەک لەسەر ئابووری و دارایی پێشکەش دەکات، بەڵام لەنێو بەرنامەکەدا چەکدارێک دەردەکەوێت و هەموو ئامادەبووانی بەرنامەکە بە جۆرج کلۆنییەوە دەستبەسەر دەکات، هەڕەشەی کوشتنیش لە هەموویان دەکات.
 
ئەم چەکدارە بەهۆی ئەوەی سەروەت و سامانی بنەماڵەی لەدەستداوە، دەیەوێت لەڕێگەی ئەم بەرنامەوە پشکەکانی لە بۆرسەی وۆل ستریت بەرزبکاتەوە، تاوەکو سامانەکەی بۆ بگەڕێتەوە، بۆیە جۆرج کلۆنی و بەشێک لە میوانانی بەرنامەکە بۆمبڕێژ دەکات، بەڵام دواتر پۆلیس چەکدارەکە دەستگیر دەكات و ئەوان رزگار دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە