رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند کولیلکا حەسکیفێ، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'دڵی تە یێ بریندار' بەشێوەی کلیپ بڵاودەکاتەوە، تێیدا باس لە چیرۆکی دوو گەنجی عاشق دەکات کە مەرگ جیایان دەکاتەوە.
کولیلکا حەسکیفێ، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە باس لە چیرۆکی دوو عاشقی گەنج دەکات و مەرگ جیایان دەکاتەوە و ئەو چیرۆکە پێشتر لە بەرهەمێکی شانۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکێشكراوە.
بەرهەمەکە لە تێکست محەممەد سەفایە و لە میوزیکی رەزا هەنارەیە و لەلایەن فەرهاد ئەمان لە مێردینی باکووری کوردستان وێنەگیراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لەم بەرهەمە، ئێستا ئامادەکاری بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات و سەرقاڵی تۆمارکردنیەتی.
کولیلکا حەسکیفێ، خەڵکی حەسکیفی باکووری کوردستانە و ئێستا لە شاری باتمان دەژی، جگە لە گۆرانیگوتن، وەک دەفژەن و ئەکتەری شانۆیی چالاکی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ