لە قوتابخانەیکدا 22 دووانە بەیەکەوە وانە دەخوێنن

13-09-2015
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن دووانە
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە قوتابخانەیەکی خۆرهەڵاتی هیندۆڕاس لە شارۆچکەی دانێلی نزیکەی 22 دووانە بەیەکەوە لە یەک  قوتابخانە وانەدەخوێنن.


بوونی دووانە شتێکی ئاساییە و زۆرجار لە بەشێک لە قوتابخانە و لە شوێنە گشتییەکان دوو برا یاخود دوو خوشک دووانەن و رێژەی لێکچوونیان بەجۆرێکە جیاکردنەوەیان لەیەک کارێکی ئاسان نابێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لە قوتابخانەیەکی خۆرهەڵاتی هیندۆڕاس دووانەکە نە دوون و نەسێ، بەڵکو تەنیا لە قوتابخانەیەکی بچووکدا لە دانێلی نزیکەی 22 دووانە بەیەکەوە لە یەک  قوتابخانە وانەدەخوێنن و ئەمەش بووتە هۆی ئەوەی مامۆستاکان نەتوانن بە ئاسانی لێکیان جیابکەنەوە.

تا ئێستا دیار نییە هۆکاری ئەو هەموو دووانەیە لەم قوتابخانەیە چییەو بۆچی ژمارەیەکی زۆر دووانە لەم قوتابخانەیە وانە دەخوێنن، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش دەڵێت، لێرە ساڵانە خەڵکێکی زۆر دووانەیان دەبێت و نەوە دوای نەوە لە دایکبوونی دووانەکان روو لە زیادبوون دەکات، بە جۆرێک لە ساڵی 2015 ژمارەی دووانەکان بەشێوەیەک زیادی کردووە، کە ئەوانی سەرسامکردووە. 

پێدەچێت لە دایکبوونی ئەو ژمارە زۆرەی دووانەیە لەو شارۆچکەیە سیفەتێکی بۆماوەیی زاڵ بێت و نەوە دوای نەوە ئەو سیفەتەیان هەڵگرتبێت، چونکە بەپێی گوتەی نەخۆشخانەی گەبرێلا ئەلڤارادۆ لەم شارۆچکەیە تەنیا لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 19 دووانە لەدایک بوونە و مانگانەش نزیکەی 4 بۆ 6 دووانە لەم نەخۆشخانەیە لەدایک دەبن، بەڵام لە مانگی تەمووزی ئەم ساڵدا ژمارەی لەدایکبوونی دووانەکان لەم شارۆچکەیە بەرزبووەتەوە بۆ 10 دووانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە