رووداو- هەولێر
بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئەمڕۆ 10-12016هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی بەرەو تورکیا رۆیشت.
دوای ئەوەی هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی تووشی نەخۆشییەک بوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیای بکات، بۆیە ئەمڕۆ لە رێگای فرۆکەخانەی هەولێر بەرەو ئەنقەرە رۆیشت.
شەوی 2-1-2016 هونەرمەند عەبدولقەهار لەناکاو دووچاری نەخۆشییەک بوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کرا، پاش وەرگرتنی چارەسەری گەڕایەوە ماڵەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ