رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک ژەنیار و گۆرانیبێژێکی گەنج، کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانییان لە فێرگەی فرێمینگ لە هەولێر سازکرد، بەشێکی زۆری ئامادەبووانی کۆنسیرتەکە بیانی بوون.
کۆنسێرتەکە ئێوارەی شەممە 8ـی حوزەیرانی 2024 لەلایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، بە هاوبەشی فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و گەلەری سێڤ، لە چوارچێوەی پڕۆژەی"هێلان" پێشکێشکرا.
لە کۆنسێرتەکەدا بایەخ تاڵیب، گۆرانیبێژ و ژەنیاری ساز، ژیار ئەسعەد بە ئامێری ڤایۆلین، راستی محەممەد بە ئامێری ئۆرگ، محەممەد عەبدوڵڵا بە ئامیری گیتار و ئیبراهیم هێمن بە ئامێری ریتم بەشداربوون.
بایەخ تاڵیب، بە رووداوی راگەیاند، ئەو دڵخۆشە بە بەشداربوونی لە پڕۆژەی "هێلان" و هیوای خواست بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندان.
پڕۆژەی "هێلان" ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، تێیدا کۆنسێرت، پێشانگەی فۆتۆگرافی و شێوەکاری و چالاکی دیکەی هونەری و کولتووری لەخۆدەگرێت، زیاتر گرنگی بە هونەرمەندان و بەهرەمەندانی گەنج دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ