رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند دڵنیا رەزازی، بەرهەمێکی نوێ لەبارەی ناڕەزایی و خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەها درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرهەمهێناوە و لە رۆژی جیهانی ژاناندا پڕۆمۆی ئەم بەرهەمەی بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە بەناوی 'بۆ ئازادی'یە و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڵاودەکرێتەوە و ژێرنووسی ئینگلیزی و فارسی بۆ کراوە.
بڕیارە ڤیدیۆکلیپی ئەم بەرهەمە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە یوتیوب و پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکانی دیکەدا، بۆ هەوادارانی ئەو گۆرانیبێژە بڵاوبکرێتەوە.
دڵنیا لە 1979 لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، کچی هەردوو هونەرمەند ناسری رەزازی و مەرزییە فەریقییە، سەرەتای دەرکەوتنی لە بواری هونەریدا، دوای کۆچی دوایی دایکی بوو و بە ئەلبوومە تەواو نەکراوەکەی دایکی دەستیپێکردووە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ