رووداو دیجیتاڵ
گرووپی میوزیکی نانۆبیت، کە لەسەردەستی هونەرمەندی دیاری کورد، هێمن دەریا لەساڵی 2008 دامەزراوە، لەسەر ئاستی ئەڵمانیا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
هێمن دەریا لەمبارەیەوە بەرووداوی راگەیاند"گرووپی نانۆبیت له دامه‌زراندنییه‌وه تاوەکو ئێستا، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، ساڵی 2017 خه‌ڵاتی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێنا له Deutscher Rock & Pop Preis، هەروەها ساڵی 2020یه‌که‌م ئەلبووم له ژێر ناوی نیو وه‌یس "New Ways" بڵاو کرده‌وه، ئه‌م ئەلبوومە بووه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا له بواری ستایلی "Alternative"ئه‌ڵته‌رناتیڤ، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی 2020گرووپی نانۆبیت توانی دووباره خه‌ڵاتی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست بهێنێت له خولی 38ی Deutscher Rock & Pop Preis کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو".
هێمن دەریا لەبارەی ستایلی گرووپەکە گوتی "ئه‌م گرووپه خاوه‌نی ستایلێکی نوێیه، هه‌ر بۆیه به‌و ستایله‌ش ئه‌وترێت؛ ستایلی نانۆبیت NANOBEAT، گرووپی نانۆبیت، له ژێر درووشمی باڵیۆزی ئاشتی به میوزیک، کاره هونه‌رییه‌کانمان ئه‌نجام ئهدەدەین، نانۆبیت به ستایلی نانۆبیت، میوزیکی کوردی ئهخەینە ئاستێک، که بتوانرێت له‌سه‌ر شانۆ گه‌وره‌کانی جیهان، کاره‌کانمان نمایش بکرێن".
ئەندامانی ئەم گرووپە لە چەند نەتەوەیەک پێکدێت، هێمن دەڵێت" ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گرووپه له نه‌ته‌وه‌ی جۆراو جۆری وه‌کو، کورد، ئه‌ڵمان، ئه‌فریقی پێکدێن. ئه‌م گرووپه مافه‌کانی پارێزراوه و ناوی گرووپه‌که‌ش جارێکی دیکە له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تۆمارکراوه و پارێزراوه، خاوه‌نی لێبڵی خۆیه‌تی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ