رووداو دیجیتاڵ
لە مەیامی لە ئەمریکا، بە نمایشێکی جلوبەرگ یادی ڤێرجیل ئەبلۆهـ دیزاینەری ئەمریکی کرایەوە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو کۆچی دواییکرد.
نمایشی جلوبەرگەکە شەوی رابردوو لە دەرەوەی هۆڵ بەڕێوەچوو، تێیدا براندی لویس ڤویتۆن چەند دیزاینێکی نوێی جلوبەرگی پیاوانی خستەڕوو.
لەم چالاکییەدا کیم کارداشیان دیزاینەری ئەمریکی، کانیێ وێست راپەری ئەمریکی و بێلا حەدید دیزاینەر ئەمریکی بە رەچەلەک فەلەستینی، ئامادەی نمایشەکە بوون.
ڤێرجیل ئەبلۆهـ بەڕێوبەری هونەری کۆمپانیای لویس ڤویتۆن بۆ جلوبەرگی پیاوان بوو و یەکەم بەڕێوبەری رەشپێشتی پیاو بوو لەو کۆمپانیا فەرەنسییە، لە پاڵ چارەسەری سەختی شێرپەنجە، لە کارەکەیدا بەردەوام بووە و چەند بەشێکی لەو کۆمپانیایە بەڕێوەبردووە.
ئەبلۆهـ ماستەری لە ئەندازیاری بیناسازی هەبووە و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای 'ئۆف-وایت' بووە کە خۆی لە 2012 دایمەزراندووە و لە 2018 وەک یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکان لە جیهاندا لەلایەن گۆڤاری 'تایم' ناسێندراوە.
ماڵباتی ئەو دیزاینەرە لە پەیامێکدا پێشتر رایگەیاندبوو، لە دوای ئەنجامدانی پشکنینێک لە 2019، دەرکەوت ڤێرجیل تووشی شێرپەنجەیەکی دەگمەن لە دڵ ببوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ